گرافیک؛ 964+
له‌ماوه‌ى 20 رۆژدا بوون به 4 هاوڵاتى
بریندارێکی تەقینەوەکەی كوێستانى برادۆست گیانی لەدەستدا
964+
ئاکام غەفور-سۆران
مێرمنداڵێکی کە بەهۆی گولـلەتۆپێک بریندار بوبوو، بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کوێستانەکانی برادۆست، سنوری قەزای سیدەکان گولـلەتۆپێک بە سێ کەسدا تەقییەوە، کە بۆ هێنانی گژوگیای بەهاره روویان لەو ناوچانه کردبوو، بەهۆیەوە بریندار بوون، کەمێک پێش ئێستا یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.
رابەر ئەنوەر، بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای مینی هەولێر، بە 964ـی وت، بەهۆی سەختی برینی یەکێک لە بریندارەکان لە دوای چارەسەری پێویست لە نەخۆشخانەی ئاشتی بە رێکراوە بۆ هەولێر، بەڵام لە رێگا گیانی لەدەستداوە.
له ماوه‌ى 20 رۆژى رابردوودا ئه‌مه سێیه‌م رووداوى ته‌قینه‌وه‌ى مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانه به‌و هاوڵاتیانه‌ى كه ده‌چنه كوێستانه‌كانى بردۆست بۆ هێنانى گژو گیاى به‌هاره و به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و سێ كه‌سیش بریندار بوونه.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن