شارەوانی بڕیاری داوە لایببەن

خاوەن جەمپەکانی سلێمانی ناڕازین پێیان لاببرێت

+964

دیلان محەمەد جەزا

ئەمڕۆ سێشەممە شارەوانی سلێمانی نوسراوێکی بڵاوکردەوە و تیادا هاتووە کە ئەو یاری جەمپانەی لە گەڕەکەکانی سلێمانی دانراون و منداڵ یاییان لەسەر دەکات دەبێت لە ماوەی هەفتەیەک لاببرێن، خاوەنەکانیشیان ناڕازین لە بڕیارەکە.

پەیامنێری 964 چووتە لای خاوەنی یەکێک لە یاری جەمپەکان و دەڵیت، ئەوان پارەیان خەرجکردووە لەو یاریانەدا و بژێوی ژیانیان لەسەر ئەوەیە.

دەشڵێت، نوێنەرییان هەیە و کۆدەبەنەوە و دەچنە شارەوانی داوایان لێ دەکەن کە بڕیارەکەیان جێبەجێ نەکەن و بێ ئیشیان نەکەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ئەو یاریانەى بۆ منداڵان لە گەڕەک و شەقامەکان دانراون د...

ئەو یاریانەى بۆ منداڵان لە گەڕەک و شەقامەکان دانراون دەبێت لاببرێن