نەچن بەرپرسیار دەبن

لە هاتوچۆی هەڵەبجەوە بۆ گرێبەستەکان: پێنجشەممە وەرن

964+

ئەحمەد مستەفا

هاتوچۆی هەڵەبجە داوا دەکات، ئەو کەسانەی ناویان وەک دامەزراوی گرێبەست گەڕاوەتەوە، رۆژی پێنجشەممە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەکاتەوە کە وەك دامەزراوی گرێبەست ناویان لە بەڕێوەبەرایەتییان گەڕاوەتەوە، پێویستە رۆژی پێنجشەممە 10.4.2025، کاتژمێر 9:00ی سەرلەبەیانی، لە بینای بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە ئامادەبن.

بانگهێشتکردنی ئەو کەسانە، بۆ کاروباری دۆسییەکانیانە، هاتوچۆی ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر کەسێک لە وادەی دیاریکراودا ئامادەنەبێت، خۆی بەرپرسیارە.

رۆژی 27.1.2025، ئەنجومەنى راژەى گشتى تەواوبوونى رێکارەکانى دامەزراندنى 500 کەس بە شێوەى گرێبەست، بۆ فەرمانگەکانى سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە راگەیاند، 48 کەس لە کۆى ئه‌و 500 فەرمانبەره‌ کەسوکارى پلەیەکى شەهیدان و ئەنفالکراوەکانن و لە سیستەمى خاڵبەنديى گشتى، خاڵى تایبەتیان بۆ دیارى کرابوو.

وێڕاى ئەوەى رەچاوى (یاساى ماف و ئیمتیازاتى کەمئەندام و خاوەنپێداویستيى تایبەت) ژمارە (22)ى ساڵى (2011)ش کراوە، بە تەرخانکردنى رێژەى 5% لە تێکڕاى وەزیفەکان بۆ توێژى ئاماژەپێدراو، بە شێوازێک (25) کەس لە کۆى (500) دەرچوو خاوەنپێداویستيى تایبەتن و بە سیستەمى کۆتا دەرچوون.

هاتوچۆی هەڵەبجە ژمارەیەک ماتۆڕسکیلی دەستبەسەرداگیراو...

هاتوچۆی هەڵەبجە ژمارەیەک ماتۆڕسکیلی دەستبەسەرداگیراو دەفرۆشێت