دیمەنێکی کاتی پێشکەشکردنی دیارییەکە.. وێنە؛ هاتوچۆی هەڵەبجە.
یه‌كه‌مین ئۆتۆمبێل كه هاته ناو هه‌ڵه‌بجه
هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه یادگارییه‌كى 101 ساڵ له‌مه‌وبه‌ریان كردە دیاری پارێزگارە نوێیه‌كه‌یان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه وێنه یه‌كه‌مین ئۆتۆمبێلى كرده دیار بۆ پارێزگاره نوێیه‌كه‌یان ئه‌ویش ئه‌و ئۆتۆمبێله بووه كه 101 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هێندراونه‌ته ناو هه‌ڵه‌بجه.
ئەمڕۆ دووشەممە 7.4.025 عه‌قید عه‌تا به‌هرام سه‌مین بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە و بەشێك لە ئەفسەرانی سنوری بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌یان بە مەبەستی پیرۆزبایی دەست بەكاربونی نوخشە ناسیح وەك پارێزگاری هەڵەبجە بە – وەكالەت دیارییه‌كه‌یان پێداوه.
عه‌قید عه‌تا به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌و دیارییه‌ى بۆ پارێزگاریان بردووه نزیكه له كارى خۆیان و پێشیان باش بووه ئه‌و وێنه‌یه بێت كه یه‌كه‌مین ئۆتۆمبێلى هه‌ڵه‌بجه‌ى تێدا ده‌رده‌كه‌وێت.
وتیشی “وێنه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵى 1924 كه بۆیه‌كه‌مجار ئه‌م ئۆتۆمبێله هێندراوه‌ته هه‌ڵه‌بجه و له جۆرى دۆج بووه”.
به‌هۆى تێپه‌ڕبوونى زیاتر له سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر ئه‌م رووداوه، نازاندرێت كێ خاوه‌نى ئۆتۆمبێله‌كه بووه و هێناویه‌تى بۆ هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆ ده‌ڵێت “ئه‌و كه‌سه خه‌ڵكی ره‌سه‌نى هه‌ڵه‌بجه بووه”.