دیمەنی ئەو ماسیانەی دەستیان بەسەرداگیراوە دوای دەستگیرکردنی راوچییەکە وێنە: پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران
هاوڵاتییەکی قەزای سیدەکان
لەسەر راوە ماسی دەستگیرکرا و 100 هەزاریش غەرامەکرا
964+
ژێوار خدر
هاوڵاتییەک لە سنووری قەزای سیدەکان راوە ماسی کرد، بەڵام لەلایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیدەکانەوە دەستگیرکرا و دەستیش ەسەر ماسیەکانیدا گیرا و غەرامەش کرا.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران رایگەیاند، بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیدەکان ئاگادارکراونەتەوە، کە لە گوندی هەتکان کەسێک راوە ماسی کردووە، لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستبەجێ کەسەکە دەستگیرکراوە و دەستیشیان گرتووە بەسەر تۆڕی ماسی و ماسیە راوکراوەکاندا.
دەشڵێت، دوای دەستگیرکردنی، قایمقامی قەزای سیدەکان بە بڕی 100 هەزار دینار تۆمەتبارەکەی سزاداوە.