شارەزوور
ماتۆڕێکى سێ تایە بە 9 سەرنشینەوە وەرگەڕا و پێنجیان بریندارن
964+
بڕوا مەجید_شارەزوور
کەمێک لەمەوبەر، لەنزیک گوندى بەردەکەڕى سەر بە ناحیەى زەڕایەن، ماتۆڕێکى سێ تایە بە 9 سەرنشینەوە وەرگەڕا و پێنجیان بریندار بوون کە سێ کەسیان منداڵن.
سامان سابر، بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەئوف بەگ لە شارەزوور، بە 964ـى وت،”ماتۆڕەکە نۆ کەسى تێدابووە، بەڵام پێن کەسیان بریندار بوون کە سێ لە بریندارەکان منداڵ کە تەمەنیان سێ ساڵ و پێنج ساڵ و حەوت ساڵن”.
وەک باسى دەکات، سەرجەمیان گەیەندراون بە نەخۆشخانە و لەلایەن پزیشک و کارمەندانیانەوە چارەسەریان بۆ کراوە.
ئاشکراشى کرد، برینى سێ منداڵەکە سوکە، بەڵام دوو لە بریندارەکان دواى چارەسەرى سەرەتایى بەهۆى سەختى برینەکانیان رەوانەى سلێمانى نەخۆشخانەى سلێمانى کراون.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح