زەردە بە وێنەی خۆیەوە

ترەمپ پێدانی کارتی زێڕینی بە پێنج ملیۆن دۆلار دیاریکرد

964+
ئەحمەد مستەفا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پەردەی لەسەر دیزاینی “کارتی زێڕین”ی نوێ لابرد، کە رێگە بە بیانییە دەوڵەمەندەکان دەدات ڤیزەی تایبەت وەربگرن کە رەنگە ببێتە جێگرەوەی رەگەزنامەی ئەمریکی بۆیان، بە بڕی پێنج ملیۆن دۆلار.

ئەم راگەیاندنە لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بوو، کە تیایدا ترەمپ کارتەکەی نمایشکرد کە وێنەی خۆی لەسەر بوو و بە گاڵتەجاڕیەوە پرسیاری لە رۆژنامەنووسان کرد، “کەسێک دەیەوێت یەکێکیان بکڕێت؟”

کارتەکە لە شێوەی کارتی بانکیی دەچێت و رووخساری ترەمپ بە دیزاینێکی رەنگ زەردەوە دەردەکەوێت.

ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە ترەمپ بیرۆکەی ڤیزەی وەبەرهێنەری دەستپێکردەوە، هاوشێوەی پرۆگرامی ئێستای EB-5، کە ڕێگە بە بیانییەکان دەدات نیشتەجێبن لە ئەمریکا، لە بەرامبەر وەبەرهێنان کە لە 800 هەزار دۆلارەوە دەستپێدەکات.

بەڵام کارتە نوێیەکە بە شێوەیەکی بەرچاو خواستی وەبەرهێنان بەرز دەکاتەوە و “سودێکی زیاتر” دەدات، بە وتەی ترەمپ.

راگەیاندنی ئەم کارتە هاوکات بوو لەگەڵ گێژاوی توندی بازاڕ، دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا پەردەی لەسەر باجی بەرفراوان لادا کە زیاتر لە 60 وڵاتی کردە ئامانج.

لە کاتێکدا وێنە زیندووەکان لەسەر دراوی ئەمریکا رێگەپێدراو نییە، هاوپەیمانەکانی ترەمپ لە کۆنگرێس کاردەکەن بۆ هێنانەکایەی یاسایەک بۆ ئەوەی رووخساری سەرۆک بخاتە سەر پارە.

كاردانه‌وه‌ى باجه‌كانى تره‌مپ نرخی زێڕی به‌رزكرده�...

كاردانه‌وه‌ى باجه‌كانى تره‌مپ نرخی زێڕی به‌رزكرده‌وه‌

ئێران هەڕەشەی هێرش کردنەسەر بنکە سەربازییە هاوبەشەکان...

ئێران هەڕەشەی هێرش کردنەسەر بنکە سەربازییە هاوبەشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا دەکات