دوو کۆنگرێسمانی ئەمریکی دایان رشتووە

پڕۆژە یاسایەک بۆ هەڵوەشاندنەوەی گروپەکانی حەشدی شەعبی لە رێگەیە

964+

ئەحمەد مستەفا

دوو کۆنگرێسمانی ئەمریکی دەیانەوێ، بە پڕۆژە یاسایەک لە کۆنگرێسی وڵاتەکەیان، هەژموونی ئێران بەسەر عێڕاقەوە نەهێڵن، وەک خۆیان دەڵێن، لە ژێر ڕکێفی ئێران دەری بکەن.

کۆنگرێسمانی کۆمارییەکان، جۆی وێڵسنی و کۆنگرێسمانی دیموکراتەکان جیمی پانێتای، پڕۆژە یاساکەیان ئامادە کردوە، لە بەشی سەرەوەی پڕۆژەکە بە ناونیشانێکی روون نوسراوە، “ئازاد کردنی عێڕاق لە ژێر ڕکێفی ئێران”.

گروپە چەکدارە ناو هاتووەکان؛
1-گروپەکانی نزیک لە مالیکی
2-گروپەکانی نزیک لە عامری
3-گروپی بەدر

4-فریقەی ئیمام عەلی
5-گروپەکانی نوجەبا
6- گروپی سەریا خۆراسانی
7-مقاوەمەی ئیسلامی عێڕاق
8- گروپی جوند ئیمام
9- گروپی سەرایا جیهاد

ئەم هەنگاوەی ئەو دوو کۆنگرێسمانە لە کاتێکدایە، سەرۆکی ئەمریکا فشار دەکات تا ئێرانی کۆتایی بە بەرنامەی ئەتۆمی بهێنێ و لەگەڵیان رێککەوتن بکات، بەڵام ئێران فشاری رەتکردەوە و دەیویست گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی هەبێ.

ئەو دوو کۆنگرێسمانە، نۆ گروپی چەکدارانی حەشدی شەعب- یان دیای کردووە، تاوەکو لە ماوەی 90 رۆژ لە دوای پەسەندکردنی پڕۆژە یاساکە هەڵوەشێنرێنەوە لە ماوەی 180 رۆژدا، لە هەنگاوی یەکەم سەرجەم گروپە چەکدارییەکانی نزیک ئێران، دەخرێنە لیستی تیرۆرەوە.

پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و خوێندنەوە بۆ یاسای حەشدی ...

پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و خوێندنەوە بۆ یاسای حەشدی شەعبی دەكرێت

پڕۆژە یاسایەک بۆ هەڵوەشاندنەوەی گروپەکانی حەشدی شەعبی لە رێگەیە