چاودێری راوچی ماسی دەکەن
پۆلیسی دارستان خێمەیان لەسەر دەریاچەی دەربەندیخان هەڵدا
964+
توانا نەقی
بەئامانجی زیاتر کۆنترۆڵکردنی سنوورە ئاویەکان و رێگریکردن لە سەرپێچیکاران و راوچیانی ماسی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارەزوور خێمەیان لەسەر دەریاچەی دوکان هەڵدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن بنکەی زەڕایەنەوە سەرەڕای مەفرەزە گەڕۆکەکانیان خاڵی چاودێریان لەسەر دەریاچەی دەربەندیخان داناوە .
دەشڵێت، ئەو خاڵە جێگیرە رێگری لە هەموو سەرپێچیکارێک و راوچیەکی ماسی دەکات و بۆ ئەوەی لەم کاتی قەدەغەدا سامانی ماسی بپارێزن.
ساڵانە لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵەوە سێ مانگ قەدەغەی راوەماسی بەهۆی گەرادانانەوە لە چەم و و رووبار و دەریاچەکان رادەگەیەندرێت و لە 20.3 تاوەکو 20.6.2025 قەدەغە دەبێت.
+1