هاوڵاتییەكی خانەقین: نە جەژن و نە رەمەزان تامی جارانیان نەماوە

سوننە و شیعە بەیەكەوە جەژنیان كرد

+964

راژان باجەڵان – خانەقین

پاش چەندین ساڵ لە جیاوازی، ئەمڕۆ موسڵمانانی هەردوو مەزهەبی سوننە و شیعە بەیەکەوە لە شارە عێراقییەکان و بە تایبەتی لە قەزای خانەقین جەژنیان بەیەکەوە کرد.

محەمەد عەبدوڵ گەنجێکی خانەقینییە و بە 964ی وت، ئەم بەیانیە سەردانی سەرقەبران و حوسەینیە و ماڵی خزمانمان کرد و خواردنی بەیانیانیش قەیماغ بوو، بۆ نزیک نیوەڕۆش فاسۆلیا و قەیسەییەکە بوو هەروەک باوک و باپیران هەمان عادەتیان بەڕێکرد.

ئەبو ئیبراهیم پیاوێکی تری بە تەمەنە کە لە چایخانەیەک بە دەم یاریی تاوڵەوە بۆ پەیامنێری 96 قسەی كرد، “جەژن ئەو تامەی جارانی نەماوە نە ئێمە دڵمان خۆشە نە منداڵانمان، جاران رێک پێچەوانەی ئەمە بوو، لە رۆژی جەژندا هەمووان بە خۆشی و شادی ئەم بۆنەیەیان بەڕێدەکرد، بەڵام ئێستا نە رەمەزان و نە جەژن تامی جارانیان نەماوە”.

بە قسەی خانەقینییەکان جەژن لە خانەقین لە کۆندا تا هەفتەیەک بەردەوام بووە، هاوڵاتیان جگە لە عادەتی جەژن سەیرانیان دەکرد بۆ دەوروبەری خانەقین و هەر رۆژە و لای ئیمامێک گەشتەکەیان ئەنجام دەدا، سەرەڕای سادەیی ژیان، بەڵام دڵیان خۆشتر بوو.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

منداڵانی كورد، توركمان و عەرەب بەیەكەوە جەژن دەكەن

منداڵانی كورد، توركمان و عەرەب بەیەكەوە جەژن دەكەن