مامۆستایەكی ئایینی وەڵامدەداتەوە
خەڵكی ناوچە كوردستانییە كێشە لەسەرەكان بەڕۆژووبن یان بیكەن بە جەژن؟
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
مامۆستایەكی ئایینی لە هەولێر دەڵێت، موسڵمانان دەبێت پابەندی لایەنی شەرعی ناوچەكەی خۆیان بن لە بڕیاری كردنە جەژن یان تەواوكردنی مانگی رەمەزان.
مامۆستا نوری مەلا ئەحمەد، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی مەلانوری لە هەولێر، ئەم ئێوارەیە بە 964ی وت، موسڵمانان گوناهبار نابن لەوەی پابەندی بڕیاری لایەنی شەرعی ناوچەكەی خۆیان بن لە بەڕۆژووبوون یان كردن بە جەژن.
وتیشی، هەمووان پشت بە فەرموودەیەكی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) دەبەستن، كە دەفەرموێت ئەگەر مانگتان بینی بەڕۆژووبن و دواتریش كە مانگتان بینی بیكەن بە جەژن، ئەگەر مانگیش نەبینرا 30 رۆژەكە تەواو بكەن.
سەبارەت بە ناوچە كوردستانییە كێشە لەسەرەكانیش، مامۆستا نوری پێی وایە لە رووی ئیدارییەوە ئەو شوێنانە سەر بە چ دەسەڵاتێك بن، پێویستە پابەندی فەتوای ئەو شوێنە بن بۆ بەڕۆژووبوون یان كردن بە جەژن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا