بەڵێنیدا لەبەرى بکات
964 نەیهێشت بەبێ جلى نوێ جەژن بکات
+964
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
سێ رۆژ لەمەوبەر کاتێک دیلان چووە لاى مام عەبدوڵا و دەنگوباسى جەژنى لەگەڵ کردەوە، وتى دوو ساڵە جلى کوردیى نەکردووە، هەر بۆیە ئەمڕۆ دیلان چووەوە بۆلاى مام عەبدوڵا و دەستێک جلى کوردى نوێى پێشکەش بە مام عەبدوڵا کرد.
رۆژى 26.3.2025، پەیامنێری 964 چووە لای رەشید عەبدوڵاى کاسبکار، لە حاڵ و دۆخی ژیانی پرسی، ئەو پێی وتین،” لە بەیانییەوە بایەی سێ هەزارم فرۆشتووە، باوکی سێ کچم و تەنیا خۆم کاردەکەم و موچەیەکم هەیە ئەگەر هەبێ یان نەبێ، لە بەیانییەوە بایەی سێ هەزارم فرۆشتووە، تا ئێستا هیچ شتێکم بۆ جەژن نەکڕیوە”.
دەردەدڵییەکانی مام رەشید تەواو نەبوون، باسى ئەوەى کرد کە دەستێک جلى بەشى سێ ساڵ دەکات، هەر بۆیە ئەمڕۆ پەیامنێرى 964 چووەوە بۆلاى مام عەبدوڵا، قاتێکى نوێى جلى کوردى پێشکەشکرد تا لە جەژندا بیکاتەبەرى.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح