چەمچەماڵ
لێخوڕى ماتۆڕەکە گیانى لەدەستدا… مەلیکە و ماتۆڕسکیلێک بەیەکیاندادا
964+
عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ
کەمێک لەمەوبەر، لەسەر رێگاى شۆڕش چەمچەماڵ، رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری مەلیکە و ماتۆڕسکیلێکدا روویدا کە بەهۆیەوە لێخوڕى ماتۆڕەکە گیانی لەدەستدا.
شەریف رەحیم جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە 964ـى وت،”کەمێک لەمەوبەر تەرمى مێردمنداڵێک گەیەنرایە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى چەمچەماڵ کە لە رووداوێکى هاتوچۆدا گیانى لەدەستدابوو”.
وەک باسى دەکات، تەمەنى مێردمنداڵەکە 15 ساڵە و لێخوڕى ماتۆڕە.
چەند شایەتحاڵێک کە لە شوێنى رووداوەکە بوون، قسەیان بۆ 964 کردووە و دەڵێن، ماتۆڕەکە بە ئاراستەى قادرکەرەمییەکان رۆیشتووە و لەو کاتەدا لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکى جۆرى مەلیکەدا بەیەکدا دەدەن و بەهۆیەوە گیانى لێخوڕەکەى گیانى لەدەستداوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح