"هەر کەس پابەند نەبێت، دەستگیر دەکرێت"

فرۆشتنی تەقەمەنی و یارییە ئاگرینەکان لە خورماتوو قەدەغە کرا

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

ئیدارە و هێزە ئەمنییەکانی خورماتوو، بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ ئەو خاوەن دوکان و فرۆشگایانە دەرکرد، کە تەقەمەنی و ‌یارییە ئاگرینەکانیان هەیە و دیانەوێ بۆ رۆژانی جەژن بیانفرۆشن.

لیوا حوسێن عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی گشتی دوزخورماتوو بە 964ـی وت، “بڕیارەکە لە سبەینێوە لەسەر سەرجەم فرۆشگا و دوکانەکانی قەزاکە جێبەجێ دەکرێت، کە کڕین و فرۆشتن بە کەرەستەی تەقەمەنی و یارییە ئاگرینەکان دەکەن و بۆ رۆژانی جەژن دەبنەهۆی مەترسی و بێزارکردنی خەڵک”.

داوایشی لە هاوڵاتیان کرد، هەر خاوەن فرۆشگایەکیان بینی کە ئەو مادانە دەفرۆشێت، دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکانی لێ ئاگادار بکەنەوە.

بەقسەی لیوا حوسێن عەلی، هەر کاسبکارێک کڕین و فرۆشتن بەو مادانەوە بکات، جگە لە داخستنی دوکانەکەی، رێکاری یاسایی توندی بەرامبەر دەگیرێتەبەر، داواش لە دایک و باوکان دەکات، ئاگاداری منداڵەکانیان بن، لە رۆژانی جەژن یارییە ئاگرینەکان نەکڕن، بۆ ئەوەی رووداوی نەخوازراوی لێنەکەوێتەوە.

ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژن و بۆنەکان، بە سەدان دوکان و فرۆشگاکانی خورماتوو، تەقەمەنی و یارییە ئەگرینەکان کۆگا دەکەن و دەیانفرۆشنەوە بە منداڵان، ئەمساڵ جیاواز لەساڵانی پێشوو، ئیدارە و هێزە ئەمنییەکانی قەزاکە، دەستپێشخەرییان کردووە و هەڵمەتی دەستگیرکردنیان راگەیاندووە و دەیانەوێت لەو رێگەیەوە فرۆشتنی ئەو مادانە بنبڕ بکەن.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

لە سنوری دوزخورماتو ژمارەیەک تەقەمەنی و پاشماوەی مەتر�...

لە سنوری دوزخورماتو ژمارەیەک تەقەمەنی و پاشماوەی مەترسیدار لەناوبران