رۆژى جیهانى شانۆ

عەبدولى حەمەجوان: دڵى پڕە لە گلەیى

964+

دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

لە رۆژی جیهانیی شانۆدا، لە سلێمانى ئەکتەران و هونەرمەندانی شانۆکار خەڵات کران، عەبدولى حەمەجوانیش بە دڵى پڕەوە گلەیى دەکات.

ئەمڕۆ 27ی ئازار رۆژی جیهانی شانۆیە كە یەكێكە لە هونەرە دێرین و گرنگەكان، لەم ڕۆژەدا لە تەواوی وڵاتانی جیهان و هەرێمی كوردستان، بە چالاكی جیاواز و نمایشكردنی بەرهەمی شانۆیی، هونەرمەندان و شانۆكاران یادی دەكەنەوە، هەر بۆیە ئەمڕۆ لە سلێمانى ئەکتەران و هونەرمەندانی شانۆکار خەڵات کران.

عەبدولى حەمەجوان، ئەکتەر و شانۆکارى بەناوبانگى کورد، بە دڵى پڕەوە قسەى بۆ 964 کرد و وتى،”بەزەیم بە شانۆ و شانۆکاردا دێتەوە، کەس نەهاتووە، دەبوایە ئەمڕۆ هۆڵەکە جمەى بهاتبا، بەڵام قەزیە نەماوە بۆیە شانۆ نەماوە”.

جاران شانۆ قەزیەبوو، باسى میللەتەکەمان دەکرد، شانۆى ئێستا باسى هیچ ناکات

جەختیش دەکاتەوە، لە ژیانیدا 42 کارى شانۆیى کردووە و وەکخۆى دەڵێت،”ئێستاش خۆم بە کوڕى شانۆ دەزانم”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

 شانۆی

 شانۆی "خزمەتکاران" لە دهۆک نمایش دەکرێت