چالاکییەک لە شەوی قەدری کەلار
وەڵامی پرسیار بزانە و پیزا یان ماسی و مریشک بەبەلاش وەرگرە
964+
میلاد جەلال
لە مزگەوتی نیشتیمان و لە قەزای کەلار لە شەوی قەدر پرسیار لە نوێژخوێنان دەکرێت، ھەرکەسێک وەڵامەکەی راست بێت، ماسی برژاو و پیزا، یان مریشک و بۆنی پێ دەدرێت.
چالاکییەکە مامۆستا مزگەوتەکە کاری لەسەر کردووە، رێستۆرانتێک بێ بەرامبەر خواردنەکان ئامادە دەکات بۆیان.
سەرکەوت زەھاوی، مامۆستا و پێشنوێژی مزگەوتی نیشتیمان بە 964ى وت، ئەمشەو پێنج پێتزا و دوو ماسی و دوو مریشکیان بەخشی بەو کەسانەی کە وەڵامەکانیان راست بووە.
وەک خۆی باسی دەکات، ئامانجیان ئەوەیە کە زانیاری بدەن بە نوێژخوێنان و لەگەڵ ئەوەشدا مەجالی دەمەتەقێ نەھێڵنەوە، بۆئەوەی زیاتر سەرقاڵی تاعەت و عیبادەت بن، پرسیارەکانیش بابەتی زانستی و ئاینین.