گەورەترین دەریاچە دروستکراوە

پڕۆژەی پاڤیلیۆن كار بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگەی هەولێر كار ده‌كات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

کۆمپانیای رامس گڵۆباڵ بەشێك لە پڕۆژەكانی خۆی لە هەولێر نمایش كرد، لە هەمان كاتدا رایدەگەیەنێت كار بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگەی شاری هەولێر ده‌كات.

لە ئیڤێنتێكدا لە هەولێر، كە ئێوارەی سێشەممە 25.3.2025 بەڕێوەچوو، كۆمپانیای رامس گڵۆباڵ چەند چالاکییەكی جۆراوجۆری ئەنجامدا، لەوانە تیشک خستنەسەر پرۆژەی “پاڤیلیۆن بای رامس” کە رۆڵی سەرەکی دەبێت لە داهاتووی هەولێر.

كۆمپانیاكە دەڵێت، پڕۆژەکەیان كار بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگەی هەولێر ده‌كات.

هەروەها لە بۆنەكەدا سەرجەم لایەنەکانی پڕۆژەی پاڤیلیۆن بای رامس روون كرایه‌وه‌ کە پڕۆژەی سەرەکی هەرێمی کوردستانە، هەروەها پڕۆژەکانی دیكه‌ش تیشكیان خرایه‌ سه‌ر.

“پاڤیلیۆن بای رامس پلانێکی هەیە بۆ رێکخستنی پیسبوونی ژینگە لە هەولێر، لە هەمان کاتدا ژیانێکی خۆش بۆ کڕیارەکانی دابین دەکات”، كۆمپانیاكە وادەڵێت.

لە بارەی پڕۆژەی نیشتەجێبوونەوە، كۆمپانیاكە روونیدەكانەوە، پاڤیلیۆن بای رامس گەشەپێدانێکی نیشتەجێبوون و بازرگانییه‌ لە شاری هەولێر، ڤێلا و شوقە و خزمەتگوزارییە ئاستبەرزەکانی جیهان پێشکەش دەکات، کە له‌ ناوه‌ڕاستی پرۆژه‌كه‌دا گەورەترین دەریاچە دروستکراوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا‌.

هاوكات ڤێلای 400 مەتر دووجا و 500 مەتر دووجا و 700 مەتر دووجا و 1000 مەتر دووجایش پێشکەش دەکات، هەریەکەیان دیزاینی ناوازە و تەواوکارییەکی نایابی تێدایە، له‌ ده‌وروبه‌ری ده‌ریاچه‌كه‌شدا، دامەزراوەی وەرزشی ئاست بەرزی جیهانی و کافێ و چێشتخانەکانی لەخۆگرتووه‌.