سعودیە

چوارەم عومرەکارى کورد لە رەمەزاندا گیانى لەدەستدا

964+
وریا فەتاح

‎چوارەم عومرەکاری کوردستان لە مانگی رەمەزاندا لە شاری مەککە کۆچی دوایی کرد .

بەڕێوەبەرایەتى گشتى حەج و عومرەى هەرێمى کوردستان بڵاوى کردەوە، دوێنێ سێشەممە 25.3.2025، هاوڵاتى ئازاد رەحیم کەریم باجەلان کە دانیشتووى ئیدارەى سەربەخۆى گەرمیانە و بەمەبەستى عومرە سەردانى سعودیاى کردبوو، دوای بەجێگەیاندنی سونەتی عومرە لە شاری مەککە، کۆچی دوایی کرد.

وەک باسى دەکات، عومرەکارەکە تەمەنى 48 ساڵە و پێشتر هیچ نەخۆشییەکى نەبووە و بە ئۆتۆمبێلى خۆى سەفەرى عومرەى کردووە، بەڵام بە شێوەیەکی کت و پڕ لە لەشاری مەککە کۆچی دوایی دەکات.

ئاشکراشى کردووە، تەرمى کۆچکردوو لە شارى مەککە سپاردەى خاک کراوە.

لەسەرەتاى ئەمساڵەوە ئەوە 10یەم عومرەکارى کوردە کە لەسعودیە گیانى لەدەستدابێت و چوارەم عومرەکاریشە لە مانگى رەمەزاندا اە سعودیە کۆچى دوایى کردبێت.

وادەى وەرگرتنى پارەى حاجیان درێژکرایەوە

وادەى وەرگرتنى پارەى حاجیان درێژکرایەوە