هەواڵەکان

تەماتەی خۆماڵی نەما و عەرەبییەکەش گرانبوو و بەخۆڕاییش قژی 10 هەزار کەس بۆ جەژن چاک دەکەن

964+

ژووری هەواڵ

بەرەو جەژن دەڕۆین و ئیدی نرخی خۆراک و کەلوپەل لە هەندێک شوێن بەرزدەبێتەوە، چەند رۆژێکیشە تەماتە هێندەی تر خۆی لێ سوور کردووینەوە و ئاو بڕوات، بۆ جەژن میوانی سفرەکانمان نابێت.

بۆ کەمکردنەوەی ئەو بارگرانیەی لە جەژندا بۆ خێزانە هەژارەکان دروست دەبێت، 200 سەرتاشی لێزان و بەتوانا قۆڵی هیممەت و مەردایەتیان هەڵماڵی و دەیانەوێ تا رۆژی جەژن، قژی 10 هەزار کەس، بەخۆڕایی چاک بکەن.

ەسەر رێگای هەولێر – کۆیە رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و پێنج کەس برینداربوون، تیمێکی سەربازیی ئەڵمانیا فریایان کەوتن و بەسەرپێیی برینەکانیان ساڕێژکردن.

جارێکی تر و بەم رەمەزانە منداڵێکی تازەلەدایکبوو، بە فڕێدراوی دۆزرایەوە و برایە نەخۆشخانەی منداڵانی کەرکوک.