هەموو ئەندامەکان دەنگیان دا

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و نزار لهێبی، بە سەرۆکی نوێی ئەنجومەنەکە دەستنیشان کرا.

عومەر کروری، کە پێشتر پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دیالەی بەڕێوەدەبرد بە زۆرینەی دەنگ لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

لە جێگەی ئەو “نزار لهێبی” کرا بە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە.

بە گوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەکان بێت، هۆکاری دورخستنەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی دیالە دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی ناڕەزایەتی بەردەوام، لە کارەکانی و دواجار بە کۆی دەنگی 11 ئەنجومەنی پارێزگاکە دوورخراوەتەوە.

دیالە 70 هەزار تۆن لیمۆى بەرهەمهێناوە

دیالە 70 هەزار تۆن لیمۆى بەرهەمهێناوە