راگەیەندراوێک لە تۆڕی 964ەوە

رووماڵی هەواڵەکانی کوشتن رادەگرین

964+

ژووری هەواڵ

بۆ 10 رۆژ دەچێت لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان رووداوەکانی کوشت و کوشتار زۆر بوون، لەم چەند رۆژەدا بەشێوەیەکی زۆر نائاسایی سەروو 20 کەس کوژراون، ئەوەی زیاتر رووداوەکانیشی نامۆ کردووە ئەوەیە بکوژەکان کەسی یەکەمی خێزانەکان یان کەسی نزیکیان بوون.

ئێمە لە تۆڕی 964 پێمان وایە رووداوەکان لە بارو رێژەی ئاسایی دەرچوون و پێویستان بەوەیە هەڵوێستەیان لەسەر بکرێت.

رووداوەکان لە بارو رێژەی ئاسایی دەرچوون و پێویستان بەوەیە هەڵوێستەیان لەسەر بکرێت

لەم قۆناغانەدا ئەرکی میدیا ئەوەیە کاریگەری دەروونی خراپ لەسەر خەڵک دروست نەکات و نەبێتە هۆکارێک بۆ دووبارەبوونەوەی ئەم حاڵەتانە، وەک چۆن نابێت کارێک بکات کوژراوەکان تەنیا ببن بە ژمارەو رووداوەکان لە هەست و سۆز دابماڵدرێن.
لەسەر ئەم بنەمایە، بۆردی بەڕێوەبردنی 964 بڕیاریدا هەتا ئەو کاتەی بارەکە هێور دەبێتەوە هیچ هەواڵێکی کوشت و کوشتار بڵاونەکاتەوە.

هەتا ئەو کاتەی بارەکە هێور دەبێتەوە هیچ هەواڵێکی کوشت و کوشتار بڵاوناکەینەوە

لە ماوەی ئەم 10 رۆژەدا بە دەگمەن روویداوە میدیایەک هەبووبێت لە پێش 964ـەوە دەستی بە زانیارییەکان گەیشتبێت، تۆڕێکی بەرفراوانمان لە پەیامنێرانی لێزان و چست و چالاک هەیە کە دەم و دەست دەگەنە سەر رووداوەکان و زانیاری ورد و یەکلاکەرەوە بە وەرگرانمان دەگەیەنن، بۆیە ئەم بڕیارە تەنیا لە بنەمای هەستکردن بە بەرپرسیارێتییەوە سەرچاوەی گرتووە، ئەگەرنا هیچ گومانمان لەوە نییە دەست بدەینە رووماڵی هەر رووداوێک زەحمەتە کەس لە ئێمە باشتر بیکات.

هیچ گومانمان لەوە نییە دەست بدەینە رووماڵی هەر رووداوێک زەحمەتە کەس لە ئێمە باشتر بیکات

ئێمە وەک میدیا ئەرکی خۆمان جێبەجێکرد، نۆرەی دامودەزگا پەیوەندیدارەکانە جدیتر کار لەسەر ئەم دۆسێیانە بکەن و رێگەبگرن لە دووبارە بوونەوەیان.

تۆڕی 964