لە سنووری سەڵاحەدین

منداڵێکی تازە لەدایکبوو بەفڕێدراوی دۆزرایەوە

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

منداڵێکی تازە لەدایکبوو لە تەنیشت پڕۆژەی ئاوی ناحیەی ئیسحاقی سەر بەپارێزگای سەڵاحەدین دۆزرایەوە و پۆلیسیان لێ ئاگادارکردوەتەوە و دوای گەیشتنی پۆلیس، راستەوخۆ منداڵەکەیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانەی قەزاکە.

حەمزە عەلی، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای بەلەد بە 964ـی وت، ئەمشە و هێزەئەمنیەکانی ناحیەی ئیسحاقی لە بوونی منداڵێکی تازە لەدایک بوو بە فڕێدراوی و لەرەگەزی مێ ئاگادارکرانەوە، دوای گەشتنی هێزەئەمنیەکان دەستبەجێ منداڵەکە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی قەزای بەلەد.

وتیشی، بەهۆی ئەوەی ناوچەکە هیچ کامێرایەکی چاودێری لێ نەبووە، تائێستا ئاشکرا نەبووە لە لایەن کێوە منداڵەکە فڕێدراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا پشکنین بۆ منداڵەکە کراوە و هیچ برینێک بەجەستەیەوە نییە و تەندروستی جێگیرە و لەلایەن پزیشکانەوە خراوەتە ژێر چاودێری و خزمەت دەکرێت، هاوکات چەند خێزانێک گەیشتوونەتە نەخۆشخانەکە بۆ ئەوەی منداڵەکە لەئەستو بگرن، بەڵام تاوەکو ئێستا رێکارە یاساییەکان ماوە و بەهیچ کەسێک نادرێت، ئەمەش یەکەم جارە لەسنووری ناوچەکە شتی لەو شێوەیە روبدات.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە هەولێر منداڵێک دۆزراوەتەوە و کەسوکاری دیار نییە

لە هەولێر منداڵێک دۆزراوەتەوە و کەسوکاری دیار نییە