كچە كوردێک لە كەنەدا

دواجار “شیلان” بە مردوویی دۆزرایەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

كچێكی كورد بە ناوی شیلان شەهبازیان، كە نزیکەی چوار مانگ بوو لە كەنەدا بێ سەروشوێن بوو، دواجار تەرمەكەی دۆزرایەوە، پۆلیسی كەنەداش زانیاریی لە بارەی شوێنی دۆزینەوەی تەرمەكەی ئاشكرا نەكردووە.

ناش قوبادی، كە ڤلۆگەرێكی كوردە و دانیشتووی كەنەدایە، لە ڤیدیۆیەكدا لە پەیجی خۆی لە فەیسبوك، زانیارییەكانی راگەیاندووە و ئاماژە بەوە دەكات، دوێنێ هەینی 21.3.2025  پۆلیسی كەنەدا مردنی شیلان شەهبازیانیان دووپاتكردووەتەوە، كە نزیكەی چوار مانگ بوو بێ سەروشوێن بوو.

بە گوێرەی قسەكانی ئەو ڤلۆگەرە، پۆلیس شوێن و كاتی دۆزینەوەی تەرمەكەی ئاشكرا نەكردووە، بەڵام ئەوەیان راگەیاندووە، كە لە لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوتووە، دەستدرێژیی سێكسی بۆ سەر ئەو كچە نەكراوە وەك پاڵنەرێكی كوشتن.

شیلان شەهبازیان، تەمەنی 26 ساڵ بوو، رووخسارێكی زۆر جوانی هەبوو، لە سەنتەرێكی جوانكاری كاری دەكرد، كە ماوەی دوو ساڵ بوو لە هەرێمی ئۆنتاریۆ وەك پەنابەر دەژیا.

شیلان خەڵكی شاری قوروەی سەر بە پارێزگای سنە بوو.

نزیکەى 50 رۆژە کچێکى کورد لە کەنەدا بێسەروشوێنە

نزیکەى 50 رۆژە کچێکى کورد لە کەنەدا بێسەروشوێنە