سبه‌ى شه‌و كاتژمێرێك كاره‌با ده‌كوژێته‌وه
چالاكییه‌كانى رۆژى “کاتژمێری زەوی” له هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه ده‌چێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رێكخراوى ئایینده بۆ پاراستنى ژینگه ده‌ڵێت، بۆ ئه‌مساڵ چالاكییه‌كانى رۆژى “کاتژمێری زەوی” ده‌بنه پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه و له مۆنمێنتى ئه‌م پارێزگایه به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن و یه‌ك كاتژمێریش كاره‌با ده‌كوژێندرێته‌وه.
چالاكییه‌كه سبه‌ى 22.3.2025 كاتژمێر 8:30 خوله‌كى شه‌و تاوه‌كو 9:30 خوله‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بە هاوبەشی سەکۆی هاودەنگی رێکخراوەکانی هەڵەبجە و ئامادەبوونی ئامانج عومه‌ر، سەرپەرشتیاری چالاکی کاتژمێری زەوی لە کوردستان لەگەڵ تیمی جیهانی کاتژمێری زەوی، دۆستانی ژینگەی پارێزگاکە، بەڕێوە دەچێت.
مه‌عروف مه‌جید، سه‌رۆكى رێكخراوى ئاینده به 964ـى راگه‌یاند، پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه له چالاكییه‌كه‌یان ئاماده ده‌بێت و وێڕای کوژاندنەوەی گڵۆپەکان بۆ ماوەی یەک کاتژمێر، گفتوگۆیەکی کراوە لەسەر گرفتە ژینگەییەکان ئەنجام دەدرێت.
هەر لەو چالاکییەدا، یادی 23ـى ئادار رۆژی جیهانی ئاو، بەرز رادەگیرێت بە پێشانگایەکی کاریکاتێری تایبەت بە گرفتەکانی ئاو، هەروەها چەند چالاکییەکی تری کاری دەستی دۆستی ژینگە.