• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo

ژنەکەی جێی هێشتووە

بێ لانەیی باوکێک و دوو منداڵی ناچار کردووە لەناو دەواجین بژین

964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

باوکێک و دوو منداڵ، نەبوونی لانەیەک بۆ ژیان کردن ناچاری کردوون چەند ژوورێکی سارد و سڕی بلۆک و خۆڵ و بێ خزمەتگوزاری بکەن بە ماڵی خۆیان.

ماوەی سێ هیوا سەدیق و دوو منداڵەکەی، لەناو دەواجینێک ژیان بەسەر دەبەن، یەکێک لە منداڵەکانی نەخۆشی ئۆتیزمی هەیە منداڵەکەیتریش دەیەوێت یارمەتی باوکی بدات وازی لە قوتابخانە هێناوە.

هیوا سەدیق، قسەی بۆ 964 کرد، وتی، ماوەی سێ ساڵ زیاترە لە گەرەکی ئاراس لە نێو دەواجین لەگەڵ منداڵەکانم ژیان بەسەر دەبەم، تەنها ئیشی کرێکاری دەکەم ئەگەر منداڵەکانم کێشەیان نەبێت و بتوانم جێیان بهێڵم، ئەوەش نەکەم نان نییە بیخۆین.

چەند ساڵێکە و دوای سووتانی خانووەکەیان لە خێزانەکەی جیابووەتەوە، ئەو دەڵێ، قبوڵی فەقیری منی نەکردووە.

هیوا وتی، پێنج ساڵە خۆم منداڵەکانم بەخێو دەکەم و هەر خۆم جلیان بۆ دەشۆم و خواردنیان بۆ ئامادە دەکەم بووم بە دایک و باوکیان، دەشڵێ، لەبەر خراپی شوێنەکەیان تووشی چەندەها نەخۆشی بوون و ژیانیان یەکجار سەختە.

964 ئەوەی زانیوە هیوا دووجار ماڵی سووتاوە، جاری یەکەم لە ناو خانوییەکی کرێ، جارێکیتریش لە ناو دەواجنەکە، ئەوەش هۆکارە بۆ ئەوەی نەتوانێ خانوویەکی نوێ بە کری بگرێ بەهۆی نەبوونی پارە و تەنانەت وتی، ناتوانێ ژیانی هاوژینی دروست بکاتەوە تا کەسێک هەبێ ئاگای لە منداڵەکانی بێت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

"ئەوانەی باوکیان هەیە گوناحیان دەگات بڵێن لە ژیان بێبەشین"

ژمارەی كوژراوانی بوومەلەرزەكەی میانمار دوو هەزار كەسی تێپەڕاند

ژمارەی كوژراوانی بوومەلەرزەكەی میانمار . دوو هەزار كەسی تێپەڕاند، فۆتۆ: ئاژانسەکان

270 كەس بێسەروشوێنن

ژمارەی كوژراوانی بوومەلەرزەكەی میانمار دوو هەزار كەسی تێپەڕاند

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئاژانسی هەواڵی شینخوای چین بڵاویکردەوە، ژمارەی کوژراوانی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییە کە میانماری گرتەوە، دوو هەزار کەسی تێپەڕاندووە و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە نزیکەی سێ هەزار و 900 کەس، هاوکات 270 کەسی دیکەش تا ئێستا بێسەروشوێنن.

ئاژانسەکە لە زاری ئەنجومەنی کارگێڕیی دەوڵەتەوە بڵاویكردەوە، ژمارەی کوژراوانی ئەو بوومەلەرزەیەی کە رۆژی هەینیی رابردوو میانماری گرتەوە، بۆ دوو هەزار و 56 کەس بەرزبووەوە، هاوکات نزیکەی سێ هەزار و 900 کەسیش برینداربوون، پێدەچێت نزیکەی 270 کەسیش هێشتا بێسەروشوێن بن.

راپۆرتەکانی پێشوو باسیان لەوە كردبوو، ژمارەی کوژراوانی بوومەلەرزەكە هەزار و 700 کەسن و بریندارانیش سێ هەزار و 400 و 300 کەسیش بێسەروشوێنن.

هەینیی رابردوو بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.7 پلە لە میانماری دا، بەڵام تایلەند و چینیشی گرتەوە، هەروەها لە هیندستان و بەنگلادیش هەستی پێكرا.

بوومەلەرزەیەکی وێرانکەر بە گوڕی 7.7 لە رۆژهەڵاتی ئاسیای...

بوومەلەرزەیەکی وێرانکەر بە گوڕی 7.7 لە رۆژهەڵاتی ئاسیای دا