هەواڵەکان
10 رۆژ بەرهەمهێنانى غاز لە کۆرمۆر دەوەستێت و کارمەندانى گرێبەستى تەندروستیش گردبوونەوە
964+
ژووری هەواڵ
مانگى داهاتوو بۆماوەى 10 رۆژ، بەرهەمهێنانى غاز لە کێڵگەى غازى کۆرمۆر دەوەسێتێت، بۆ ئەوەى قەیرانى غازیش دروست نەبێت، لەئێستاوە دەستکراوە بە کگاکردنى غاز.
كێڵگەی كۆرمۆر لە بەرهەمهێنانی غاز دەوەستێنێت
ژمارەیەک کارمەندى گرێبەستى تەندروستى گەرمیان گردبوونەوە و داوا دەکەن گرێبەستەکانیان بخرێتە سەر وەزارەتى دارایى چونکە لە مانگى 11ـى ساڵى پارەوە موچەیان وەرنەگرتووە و، لە دوێنێشەوە بایکۆتیان کردووە.
کارمەندانى گرێبەستى تەندروستى گەرمیان گردبوونەوە
ئەمڕۆ کۆتا رۆژى راوەماسییە، لە سبەینێوە بۆ ماوەى سێ مانگ قەدەغە دەکرێت.
بەپێى بڕیارێکى وەزارەتى کشتوکاڵ، لە پێناو پاراستی سامانی ماسی وەک سامانێکی گرنگی نیشتیمانی، لە سبەینێ 20.3.2025ـەوە تاوەکو 20.6.2025، قەدەغەى راواماسییە.
ئەمڕۆ کۆتا رۆژى راوەماسییە
لە شارەزوور گەڕەکێکی گەورەو قەرەباڵغ هەیە خەریکبوو بەدەست زەلکاوەوە حاڵی خراپ بوو، بەڵام هەر ئەوەندەی دەنگیان بە شارەوانی گەیشت زەلکاو پڕ کرایەوەو چەوڕێژێکی چاکیان بۆ کرا.