وێنەی ژنە ونبووەکە کە کەسوکارەکەی بڵاویانکردووەتەوە.
کوڕه‌كه‌ى "نه‌خۆشی زه‌هایمه‌رى هه‌یه"
ژنێكی ته‌مه‌ن 65 ساڵى كۆیه له هه‌ولێر ونبووه
964+
فەرهاد حەسەن
ژنێكی ته‌مه‌ن 65 ساڵى قه‌زاى كۆیه به‌سه‌ردانى هاتووته هه‌ولێر و له سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وه ونبووه و تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌و ماڵه‌ى كه لێی ده‌رچووه، كوڕه‌كه‌شى ده‌ڵێت “نه‌خۆشی زه‌هایمه‌رى هه‌یه”.
ژنه‌كه ناوى له‌یلا ئه‌حمه‌د، له دایكبووى 1960 و له گه‌ڕه‌كی پێنجى حه‌سارۆكانى هه‌ولێر ونبووه.
ئاواره مه‌حمود ئه‌حمه‌د، كوڕى ئه‌م ژنه ونبووه به 964ـى وت، دایكی چه‌ند رۆژێكه هاتووته ماڵى كچێكی له هه‌ولێر، به‌ڵام له كاتژمێر 8:00ـى سه‌ر له‌به‌یانییه‌وه له‌ماڵ ده‌رچووه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
وتیشی “دایكم نه‌خۆشی زه‌هایمه‌رى هه‌یه، پێشتریش له كۆیه چه‌ند جارێك ونبووه به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى كۆیه گه‌وره و فراوان نییه زوو دۆزراوه‌ته‌وه”.
پۆلیس و ته‌واوى لایه‌نه ئه‌منییه‌كانیان له سنوورى گه‌ڕه‌كه‌كه‌ى هه‌ولێر ئاگادار كردووه‌ته‌وه خۆشیان له هه‌موو لایه‌كه‌وه به دوایدا ده‌گه‌ڕێن.
كه‌سوكارى ئه‌م ژنه ونبووه ئه‌م ژماره موبایله‌یان داناوه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه بینیان په‌یوه‌ندیان پێوه بكه‌ن:
07507172297