پارێزگاكانى عێراق به ههولێر دهبهستێتهوه
تێرمیناڵە نوێیەکەى ههولێر تەواو بووە بەڵام تهنیا بەنزینخانەکەی کراوەتەوە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
ماوەی چەند مانگێکە تێرمیناڵێكى نوێ کە پارێزگاکانی ناوهڕاست و باشورى عێراق به هەولێر دهبهستێتهوه تەواو بووە، بەڵام بەهۆی هەبونی کێشە لە پرۆژەکە جگە لە بەنزینخانەکە هیچی تری نەکراوەتەوە.
دیلان رەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە 964ی، وت دوای چەندین ساڵ وەستانی کارەکانی تەرمیناڵەکە، ماوەی چەند مانگە کارەکانی تەواو بوون.
وتیشی “تێرمیناڵەکە کێشەی هەیە بۆیە کردنەوەی پرۆژەکە دواکەوتوە، لیژنەیەکی تایبەت لە لایەن وەزارەتەکەمانەوە لەسەرکێشەکە دروستکراوە”.
یادگار حوسێن، شۆفێری بەغدایه بە 964ـی وت، ئەوان بەهیچ جۆرێک ئامادە نین بڕۆنە گەراجە نوێیەکە لەبەرئەوەی ئەو گەراجە زۆر دوورە بۆ خەڵک.
گەراجە نوێیەکەی باشوور یان جنوب دەکەوێتە سێ ریانی ناحیەی دارەتوو گەرەکی رۆشنبیری، کە ماوەی چەند مانگە کارەکانی تەواوبووە.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن