عەلی عەلاق ئاشکرای دەکات

بانکی ناوەندی سەرجەم مامەڵەکانی بەرەو ئەلیکترۆنی دەبات

964+
ئەحمەد مستەفا

بانکی ناوەندیی عێراق، پلانێکی گشتگیر و فراوانی هەیە بۆ ئەوەی مامەڵەکان بخاتە چوارچێوەی ئەلیکترۆنییەوە و کەمتر پشت بە بەکارهێنانی کاغەز ببەستێت.

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکەکە دەڵێ، تائێستا بەرێژەی ٪50 بەکار‌هێنانی کاغەزمان لە مامەڵەکان کەمکردووەتەوە.

ئەم هەنگاوە بۆ ئەوەی، کاغەز لە مامەڵەکاندا لاببرێت و پشت بە مامەڵەی ئەلیکترۆنی ببەسترێ، وەک جێگرەوەی، ئەمڕۆ شەممە 15.3.2025، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بە میدیا عێراقیەکانی وتووەد، حکومەت کار لەسەر جێبەجێکردنی نەخشەرێگایەکی گونجاو دەکات تا بتوانێت بەرێژەیەکی زیاتر مامەڵەکان بە ئەلکترۆنی بکات.

بانکەکە پلانی وایە، بەمزوانە بەتەواوەتی کاغەز لە مامەڵەکانیاندا لابەرێت، ئەلیکترۆنی جێبەجێ بکەن، عەلاق وتی، پێویستە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە حکومەییەکان، گرنگی بەم هەنگاوەی بانکەکەمان بدەن.

بانکی ناوەندی؛ بڕیار بۆ داخستنی دەروازەکانی ئاڵوگۆڕی ...

بانکی ناوەندی؛ بڕیار بۆ داخستنی دەروازەکانی ئاڵوگۆڕی دراو دەرنەچووە