پۆلیسی عێراق لەکاتی نمایشێکدا. فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
مەرجی بۆ هاوسەرگیری داناوە
وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ئەو پۆلیسانەی “ژنی ناوبانگ خراپ” دەهێنن زیندانی دەکرێن
964+
ژووری هەواڵ
وەزارەتی ناوخۆی عێراق فەرمانێکی دەرکردووە بۆ سزادان و زیندانیکردنی ئەو پۆلیسانەی کە هاوسەرگیری لەگەڵ ژنێکی “ناوبانگ خراپ” دەکەن.
بەگوێرەی نوسراوێکی فەرمی کە واژۆی عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆی عێراقی لەسەرە و لە رێکەوتی 9.3.2025 دەرچووە، پێش ئەوەی هەر پۆلیسێک هاوسەرگیری بکات، دەبێت بەشی زانیاریی هەواڵگری لێکۆڵینەوە بکەن لە ناو و ناوبانگی ئەو ژنەی کە پۆلیسەکە دەیخوازێت، رەزامەندی بدرێت ئەوکات رێگە بە هاوسەرگیرییەکە دەدرێت.
لە فەرمانەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراقدا هاتووە، “هەر ئەفسەرێکی پۆلیس یان ئەندامێک بە زیندانیکردن سزا بدرێت بەهۆی هاوسەرگیری لەگەڵ ژنێک کە ناوبانگی خراپە”.
ناو و ناوبانگی هاوسەری هەر پۆلیسێک “یەکێکە لەو مەرجە ئەمنییانەی کە دەبێت لە دۆسیەی کەسی پۆلیسەکەدا هەبێت و لە هەڵسەنگاندنی رەفتارە پیشەییەکانیدا پەسەند بکرێت”، وەزارەتی ناوخۆی عێراق وا دەڵێت.