دیمەنى هێرشى کۆپتەرى سوپاى تورکیا بۆسەر گوندێکى پارێزگاى دهۆک
ئەمشەو
بنکەیەکی سەربازیی تورکیا بە درۆنی بۆمبڕێژکراو کرایە ئامانج
964+
ژووری هەواڵ
دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بنکەیەکی سەربازیی سوپای تورکیای کردووەتە ئامانج.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆر، هێرشەکە لە کاتژمێر 10:20 خولەکی ئەمشەو بووە و بنکەی سەربازیی زێلکانی سوپای تورکیای لە ناحیەی باشیک لە پارێزگای نەینەوا کردووەتە ئامانج
دژەتیرۆری کوردستان راشیگەیاند، هێرشەکە “هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە”.