کوردانە
دەست بە جلی کوردیەوە بگرن و چاکی مەکەن با خراپ نەبێ
964+
پەری ساڵح
جلوبەرگی کوردی لە کۆنەوە شوناس و مێژووی ئێمەی کورد بووە، بەپێی ناوچەکان لە باکور و باشور و رۆژئاوا و رۆژهەڵات ستایلەکان جیاوازیان هەبووە، بەڵام هەرگیز لە مۆرکە رەسەنەکەی خۆی لاینەداوە، بەپێچەوانەوە لە ئێستادا بەشێک لە گەنجان فێربوون بە ناوی گۆڕانکاری جلی کوردی بە ستایلی ئەفغانی و شێوازی تر دەپۆشن کە هیچ بە ستایلە کولتوریەکە ناچێت.
هاوکات بەشێک لە خانمان و دیزاینەرەکانیش لەژێر ناوی نوێگەری و جوانکاری مۆرکە ڕەسەنەکەی جلی کوردیان شاردووەتەوە، جگەلەوەی ئێستا وڵاتانی تر دیزاینی جلە کوردییەکانی ئێمە دەدزن، کەچی ئێمەش لە شوێنی ئەوەی بەرگری لێبکەین دەچین خۆمانی لێ بێبەری دەکەین
سبەی 10ـی مارس رۆژی جلوبەرگی کوردیە و کوردانەی 964 وەک هەمیشە لە بۆنە نەتەوەییەکان دەست دەخاتە سەر ئازار و مەینەتی و گرفتەکانی کورد و کوردستان.