دەستبەسەرداگرتنى شەش کەوى راوکراو لە سنوورى هەڵەبجە
هەڵەبجە
چوار راوچى بە شەش کەوى راوکراوەوە دەستگیرکران
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى هەڵەبجە رایگەیاند، توانیویانە چوار راوچى بە شەش کەوى راوکراو و ژمارەیەک کەلوپەلى راوەوە دەستگیر بکەن.
وەک ئەوەى بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، شەوى رابردوو، بنکەى پۆلیسى دارستان و ژینگەى بیارە، لە شاخى بەڵخەو شوانگێل سۆسەکان، گەڕانێکى وردیان کردووە و توانیویانە چوار سەرپێچیکار بەدى بکەن و دەستگیریان بکەن.
لەگەڵ دەستگیرکردنى ئەو چوار راوچییە، دوو چەکى تاپڕ، شەش فیسەگى تاپڕ، شەش کەوى زیندو، شەش قەفەزى کەوـ دوو ماتۆڕسکیلى بێسەرەتا، دەستیان بەسەرداگیراوە.
ئەوەش باسکراوە کە سەرپێچیکاران راگیراون و کەوەکانیش ئازاد دەکرێن.