نزیكه‌ى 20 هه‌زار روفاتى تێدایه
گه‌وره‌ترین گۆڕی به‌كۆمه‌ڵى ئێزدییه‌كان له سنوورى نه‌ینه‌وا هه‌ڵده‌درێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پارێزگارى نه‌ینه‌وا كار بۆ هەڵدانەوەی گەورەترین گۆڕی بە كۆمەڵی ئێزدییەكان دەكات و له ئێستاشه‌وه ئاماده‌كارییه‌كانى ده‌ستپێكردووه و شوێنى گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ش دیاره، كه ده‌ڵێت نزیكه‌ى 20 هه‌زار روفاتى ئێزدییه‌كانى تێدایه.
روفاته‌كانى ئه‌م گۆڕە بە كۆمەڵە بۆ ساڵى 2014 ده‌گه‌ڕێته‌وه كه چه‌كدارانى داعش هێرشیان كرده سه‌ر شنگال و ده‌وروبه‌رى به‌هه‌زاران كه‌سی ئێزدییان جینۆساید و بێسه‌روشوێنكرد.
عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری نەینەوا لەو شوێنه‌ى گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ى لێیه له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نووسیدا رایگەیاند، گۆڕی “خەسفە” لە باشوری پارێزگاى نه‌ینه‌وا 15 تاوه‌كو 20 هەزار روفاتی تێدایە.
وتیشی “پێویستە گۆڕە بەكۆمەڵەكه هەڵبدرێتەوە و روفاتەكانی رادەستی كەسوكاریان بكرێنەوە و بەرپرسانی ئەو تاوانەش دادگایی بكرێن”.
زانكۆی موسڵ بە هاوكاری دامەزراوەی شەهیدان و فەرمانگەی گۆڕە بە كۆمەڵەكان، رەشنوسی نەخشەی هەڵدانەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكەیان ئامادەكردووە.
جەختیكردەوە، ئه‌وان وەكو حكومەتی خۆجێیی پرۆژەی هه‌ڵدانه‌وه‌ى ئه‌م گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه له‌ئه‌ستۆ دەگرن و لەگەڵ رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان هەماهەنگی دەكەن و وتیشی “هەڵدانەوەی ئەو گۆڕە بە كۆمەڵە و هەوڵێكی زۆر و بودجەیەكی زۆری دەوێت و ئه‌مه‌ش لە توانای دامەزراوەی شەهیدان دا نییە دابینی بكات، بەڵام بە دەستەوەستانی نامێنینەوە”.
به‌پێی دوایین ئامار كه نوسینگەی رزگاركردنی ئێزیدییەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، تائێستا زیاتر لە پێنج هه‌زار ئێزدی كوژراون، دوو هه‌زار و 742 منداڵیش بێ باوك ماونه‌ته‌وه و 93 گۆڕی بەكۆمەڵیش دۆزراونەتەوە.