دیمه‌نێكی هۆڵه‌كه.... وێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رۆشنبیری و هونه‌رى راپه‌ڕین.
له ئیداره‌ى راپه‌ڕین ته‌نیا له قه‌ڵادزێ هه‌بوو
رانیه بووه خاوه‌نى نۆبه‌ره‌ى هۆڵێك بۆ چالاكییه هونه‌رى و رۆشنبیرییه‌كان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هۆڵی رۆشنبیری رانیە کرایەوە و بووه یه‌كه‌مین هۆڵ له‌م قه‌زایه و شوێنى 460 كه‌س ده‌گرێت و بۆ ئه‌نجامدانى چالاكییه هونه‌ریی و رۆشنبیرییه‌كان فراوان و له‌باره.
سه‌ره‌تاى دروستكردنى ئه‌م هۆڵه بۆ ساڵى 2018 ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆى قه‌یرانی داراییه‌وه ماوه‌ى سێ ساڵ كاره‌كانى وه‌ستا پاشان ده‌ست به‌كاره‌كانى كرایه‌وه و له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵیشدا ته‌واوكرا.
بڕى دوو ملیار و 643 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنه‌كه‌ى ته‌رخان كرابوو و لەسەر رووبەری 13 هەزار و 600 مەتر دوجا دروستكراوه.
هیوا مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى رۆشنبیری و هونه‌رى راپه‌ڕین به 964ـى راگه‌یاند، به‌كردنه‌وه‌ى ئه‌م هۆڵه خزمەتێکی بەرچاو بە بزاڤی رۆشنبیری و ئەدەبی شارەکە دەکه‌ن و له‌لایەن بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌یانه‌وه سەرپەرشتی دەکرێت.
وتیشی “ئه‌م هۆڵه ده‌بێته یه‌كه‌مین هۆڵى رۆشنبيری له رانیه، چونكه پێشتر هیچ هۆڵێكی لێ نه‌بووه كه ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین گرفت بوو له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌بردنى چالاكییه‌كانمان”.
له‌سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین به كردنه‌وه‌ى ئه‌م هۆڵه‌ى رانیه، ئیداره‌كه بووه خاوه‌نى ته‌نیا دوو هۆڵ، كه یه‌كه‌میان ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه له قه‌ڵادزێ دروستكراوه و شوێنى 300 كه‌سى تێدا ده‌بێته‌وه.