کێڵگەیەکەی بەرهەهێنانی نەوت _ وێنە: INA
سبەی وادەی کۆبوونەوەکەیە
کونسڵی ئەمریکا؛ هەناردەی نەوت بەهیوای چارەسەری موچە دەبەستێتەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
بە قسەی ئاژانسە بەریتانییەکە بێت، سبەی پێنجشەممە لە بەغدا کۆمپانیاکانی نەوت، لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق و سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە؛ ئەگەر بەرچاو ئەوە “بەمنزیکانە” بڕیار لە هەرناردەی نەوت بدرێ.
رۆژی چوارشەممە، ستیڤن بیتنەر، کونسوڵی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان چەند دیدارێکی ئەنجامداوە، بە گوێرەی راگەیەندراوی یەکێک لە کۆبوونەوەکانی، هیوای خواستووە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کۆتایی بەکێشەی موچەی موچەخۆران بهێنێت.
ئاژانسی رۆیتەرز لەبارەی هەناردەکە زانیاری هەیە و دەڵێ، گفتوگۆکان لەسەر چۆنیەتی پارەدان بەو کۆمپانیا بیانیانەی کە لە هەرێمدا کاردەکەن، بووە بەهۆی دواخستنی هەناردە، بەڵام ئەو بۆرییەی نێوان عێراق و تورکیا کە دوو ساڵ لەمەوبەر داخراوە، بەم نزیکانە هەناردەکردن تێیدا دەستپێدەکاتەوە.
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان “ئەپیکۆر” کە هەشت کۆمپانیان، داوای گرێبەستی یاسایی دەکەن، هەروەها دانانی میکانیزمێک بۆ دانەوەی شایستەکانیان، وە چۆنیەتی و چەندێتی هەناردە، ئەوە لە کاتێکدا ئەوان هەناردەی رێژەی لە 60% نەوتی هەرێمی کوردستان دەکەن.
هەناردەی ئەو نەوتە لە 25.3.2023 راگیراوە، بەپێی هەمواری یاسای بودجەی عێراق بێت، حکومەتی عێراق بۆ هەر بەرمیلێک نەوت کە دەستپێ بکاتەوە، 16 دۆلار دەداتە حکومەتی هەرێمی کوردستان تا حەقدەستی کۆمپانیاکانی پێ بدات، بەڵام کۆمپانیاکان تائێستا دەستیان بە هەناردە نەکردووەتەوە.