سێ دیمەن لە سەرپێچییەکانی داربڕین ... وێنە؛ فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە.
به جیاواز داریان بڕیوه
ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه رێكارى یاسایی به‌رامبه‌ر دوو سه‌رپێچیكار ده‌گرێته به‌ر
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه، ده‌ستى به گرتنه‌به‌رى رێكارى یاسایی كردووه له‌به‌رامبه‌ر دوو جۆر حاڵه‌تى داربڕین كه له‌ناو سه‌نتەره‌ى پارێزگا روویانداوه و ئه‌و دارانه‌ى بڕاونه‌ته‌وه ته‌مه‌نیان له‌نێوان دوو تاوه‌كو هه‌شت ساڵه.
هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه له گه‌ڕه‌كى باخی میریان بووه، یه‌كه‌میان لە ناو باخێک 11 دارى له جۆرى توو بڕیوه کە تەمەنیان لە نێوان شه‌ش بۆ هه‌شت ساڵ و دووه‌میشیان بڕینی چوار دارى توو لەسەر شوێنێكی پیادەڕۆ کە تەمەنیان لە نێوان دوو بۆ پێنج ساڵه.
سەرهەنگ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ لیژنەی سەرپێچی ژینگەیی و لیژنەیه‌كی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای هەڵەبجە سەردانی گەڕەکه‌كه‌ی كرد و سه‌رپێچییه‌كانیان دیاریكرد.
وتیشی “خاوه‌ن باخه‌كان پێویسته پێش ده‌ستكارى كردنى هه‌ر دار و دره‌ختێك لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه و هۆكارى بڕینه‌وه‌شیان ئاشكرا بكه‌ن”.
ئه‌وانه‌ى خاوه‌ن باخن له‌سه‌ر موڵكی خۆیان پێویسته كشتوكاڵ ئاگادار بكه‌نه‌وه و ئه‌وانه‌شی باخه‌كانیان له‌سه‌ر موڵكی گشتین له‌سه‌ریانه فه‌رمانگه‌ى ژینگه ئاگادار بكه‌نه‌وه، چونكه ده‌ڵێت “هیچ كه‌سێك بۆى نییه له‌خۆیه‌وه دار و دره‌خته‌كانى ببڕێت”.
روونیكرده‌وه به‌پێی رێكاره ئیدارییه‌كان ئه‌وكه‌سانه‌ى سه‌رپێچییه‌كانیان كردووه ئاگادار كراوه‌نه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هۆكاره‌كانیان بخه‌نه‌ڕوو، دواتر به‌پێی هۆكاره‌كان رێكارى یاساییان له به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته به‌ر.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه، ئه‌وانه‌ى رێكارى یاساییان له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته به‌ر له لایه‌ن دادوه‌ره‌وه به پێبژاردن سزا وه‌رده‌گرن.