خەڵک هاتنە دەرەوە لە ماڵەکانیان

بە گوڕی 4.5 پلە بوومەلەرزە لە کەلار روویدا

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

پەیامنێرمان لە گەرمیان رایگەیاند، لە پێش کاتژمێر 12:00ی نیوەشەو، دوو بوومەلەرزەی یەک لەدوای یەک، لە قەزای کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان روویداوە.

ئەو وتی، بوومەلەرزەکان هەستی پێ کراوە و بەشێک لە هاوڵاتیان چوونەتە دەرەوە لە ماڵەکانیان، دواتر ئاشکرابوو گوڕەکەی 4.8 پلە بووە بە پێوەی رێختەر.

سیروان ساڵح شارەزای کەشناسی بە 964ی وت، بوومەلەرزەکە بە قوڵی 10 کیلۆمەتر لە گوندی بانزەمین روویداوە، ئەو گوندە دەکەوێتە نێوان قەسری شیرین و قەزای کەلار، جگە لە خەڵکی کەلار، ژمارەیەک لە ناحیە و گوندەکانی دیکە کاریگەری بوومەلەرزەکەیان پێ گەیشتووە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

سێرڤەرێکی نوێمان دانا گوڕی227 وێستگەی بوومەلەرزە تۆمار ...

سێرڤەرێکی نوێمان دانا گوڕی227 وێستگەی بوومەلەرزە تۆمار دەکات

لەمەودوا مەترسی بومەلەرزە هەیە بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی...

لەمەودوا مەترسی بومەلەرزە هەیە بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی