کینتاکى و باڵى مریشک

لە کەرکوک 21 تۆن کەلوپەلى خۆراکى دەستى بەسەرداگیرا

964+

وریا فەتاح

پۆلیسى کەرکوک دەستگیرت بەسەر 21 تۆن کەلوپەلى خۆراکیدا کە شیاوى خواردن نەبوون و بڕیار بووە لە بازاڕدا ساغ بکرێنەوە.

بەپێى وێنەکان، کەلوپەلە خۆراکییە دەستبەسەرداگیراوەکە باڵى مریشک و کینتاکییە.

وەزارەتى ناوخۆى عێراق بڵاوى کردەوە، فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک بەردەوامە لە چاودێریکردنی رێگاوبان و بازگەکان بۆ رێگریکردن لە خواردنى ناتەندروست، بۆیە لە رێگەی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی و بە پشتبەستن بە زانیاریی دروست، توانیان دەست بەسەر 21 تۆن کەلوپەلی خۆراکی قاچاخدا بگرێن.

وەک باسى دەکات، مادە خۆراکییەکان شیاوى خواردن نەبوون و بڕیار بووە لە بازاڕدا ساغ بکرێنەوە.

لە ئۆپەراسیۆنەدا سێ تۆمەتبار دەستگیرکراون و دەستبەسەر ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانیاندا گیراوە.