دیمەنی بەفربارین _ وێنە: ئەرشیف
سەرچاوەی خۆجێی: چوار کەس گیانیان لەدەستداوە
لە بانە نزیکەی 10 شاخەوان کەوتنە ژێر رەنووی بەفرەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
دانیشتوویەکی شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان بە 964ی وت، نزیکەی 10 شاخەوانی خەڵکی بانە و دەوروبەری، لە گوندی هەفتاش کەوتوونە ژێر رەنووی بەفر، تا ئێستا قسە هەیە چوار کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
سەرجەمی ئەوانەی لە ناوچەکە بوون 10 کەسن بوون، کە دوو کەسیان ژن یان کچن.
پویا قادری، خەڵکی بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان بە 964ی وت، دەنگوباسی گەرمە و جگە لەو چوار کەسە، سێ کەسی دیکە بێ سۆراغن و توانراوە سێ کەسی تریان رزگار بکرێن، هەواڵەکە لە تەواوی بانە بڵاوکراوەتەوە و هاوخەمی بۆ کەسوکاریان دەردەبڕدرێ.
بە قسەی قادری، لە هەفتەی رابردوو بەفرێکی زۆر لە ناوچە جیاوازەکانی بانە باریوە، سارد و سەرمایەکی زۆر هەبووە لە کاتێدا ئەو شاخەوانانە ئەمڕۆ هەینی 28.2.2025 لە ناوجەکە بوون.