"حەزم بە وێنە گرتن نییە"

ژاڵە سنەیی ئەوەی لە عالەم خۆی دەربەدەرکرد گەڕایەوە

964+
پەری ساڵح
ژاڵە سنەیی، ئەو دەنگە زێڕینەی ساڵانێک دەیوت دەڵێم ئەم شارە جێبێڵم سەفەربکەم، خۆی لە عالەم دەربەدەر کرد، ئێستا گەڕاوەتەوە کوردستان و بە حەسرەتەوە دەیەوێت قەرەبووی ئەو ساڵانە بکاتەوە کە غەدری لە هەوادارانی دەنگی کردووە.

ژاڵە بۆ 964 وتی، سەردەمی کارکردن گۆڕاوە و وەک جاران نییە ئێستا سیدی ناکڕن و مەجبوری بە شێوەیەکی تر کاربکەین ئەمە بەشێک بووە لە هۆکاری دابڕانم و بەشێکی تری هۆکارەکەش ژیانی تایبەتی خۆمە.

هەر دەنگی دانەبڕاوە، ژاڵە لە کوردستانیش دابڕاوە و وەک خۆی باسی دەکات 2006 گەڕاوەتەوە و دواتر نەیتوانیوە تا ساڵی پار، کارەکەشی وایکردووە و حەزی نەکردووە بۆ رۆژوو دوان بێتەوە و لەزەت لە هەوای کوردستان نەبینێت.

ژاڵە سنەیی دەنگی بووەتە خێر وبەرەکەت بۆ ژیانی و وەک باسی دەکات لە دەرەوەی وڵاتیش دۆبلێرێکی بە توانای و فیلم و دراماکانە بە زمانی ئینگلیزی، جگە لە هونەرەکەی چالاکەوانێکی خەمخۆری بواری ژینگەییە، گۆرانیشی بۆ وتووە.

بەم دوواییە بەرهەمێکی بەناوی نیشتمانی جوان بۆ 964 ناردبوو کە کاری لەسەر دەکرد، بەڵام گیرمان خواردبوو بۆ وێنەیەکی ژاڵە و دەست نەدەکەوت، پێی وتین، لە منداڵیەوە حەزی بە وێنەگرتن نییە.

"شانازی دەکەم کچی مەرزیە و ناسڕی رەزازیم"