گرافیک؛ 964+
وته‌بێژى یه‌كێتى زانایان بۆ 964:
“به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى كاڵا و خوارده‌مه‌نى له مانگى ره‌مه‌زاندا گوناهـ و تاوانه”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
یەکێتیی زانایانی ئایینی، بەرزکردنەوەی نرخی خواردەمەنی و کاڵاکانى له‌مانگى ره‌مه‌زاندا به تاوان و گوناهـ هه‌ژماره‌كات و داوا له شوێنكار و بازرگانانیش ده‌كات خۆیان له‌و كاره به‌دوور بگرن.
د. عەبدوڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە 964ـى راگەیاند، بەرزکردنەوەی نرخی کاڵا و پێداویستییه‌كان لە مانگی رەمەزاندا، پێچەوانەی رەوشتی کۆمەڵگای موسڵمانان، بۆیه به‌رزكردنه‌وه‌ى هه‌ر نرخێك بۆ ئه‌مانه گوناھ و تاوانە و پێچەوانەی شەریعەتی ئیسلامە.
وتیشی “بەپێی کۆمەڵێک بنەمای شەرعیی، قۆستنەوەی بازار بە هیچ شێوەیەک دروست نییە، نابێت کاڵا و خواردەمەنی بە مەبەستی ئەوەی لە کاتێکی دیاریکراو بە نرخێکی بەرزتر بفرۆشرێنەوە، هەڵبگیرێن.”
روونیكرده‌وه، رەمەزان، مانگی بەخشندەیی و بیرهاتنەوەی هەژار و کەمدەرامەتانە، پێویسته هه‌موولایه‌ك دەستی هاوکاری و یارمەتی بۆ یەکتر درێژ بکەن، بە تایبەتی بازرگانەکان هەوڵبدەن بە شێوەیەک نرخەکان لە بازاڕ هەرزان بکەن، خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت تێیدا سوودمەند بن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بازرگانی زۆر باش هەن و بۆ بەرژەوەندیی خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت کار دەکەن، بۆ ئەمساڵیش چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن ئه‌م بازرگانانه یارمەتی خەڵکی هەژار کەمدەرامەت و بدەن و هەوڵبدەن نرخەکان لە بازار بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزێنن.