لۆگۆی وەزارەتی کارەبا - 964
2500 مێگاوات گارەبا گەڕایەوە
دۆخى کارەبا ئاسایى بووەوە
964+
وریا فەتاح
وەزارەتى کارەبا بڵاوى کردەوە، 2500 مێگاوات گەڕاوەتەوە بۆ تۆڕى نیشتمانى و دۆخى کارەبا ئاسایى بووەتەوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ رێکەوتی 25ـی شوباتی 2025 بە هۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە هەناردەی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا راگیرا و 2500 مێگاوات کارەبا کەم بووەوە.
کەمێک لەمەوبەر، وەزارەتى کارەبا بڵاوى کردەوە، هەردوو تیمی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی کارەبا بە هەماهەنگیی لەگەڵ کۆمپانیای دانە غاز توانیویان چارەسەری گرفتەکە بکەن و 2500مێگاوات کارەبا گەڕایەوە ناو تۆڕی کەرەبای هەرێم.
لە دوێنێوە، دووجار بەهۆى گرفتى تەکنیکییەوە هەناردەى غاز لە کێڵگەى کۆرمۆر بۆ وێستگەى کارەبا راگیرا و بەهۆیەوە 3500 میگاوات بەرهەمهێنانى کارەبا کەمیى کرد، بەڵام بەپێى دوا راگەیەنراوى وەزارەتى کارەبا ئێستا دۆخەکە ئاساییە و گرفت نەماوە.