پێشتر 10 هەزار دۆلار بووە

ژووری بازرگانیی هەولێر: دەتوانن بە 1600 دۆلار کۆمپانیا لە ئیمارات دابمەزرێنن

964+

ژووری هەواڵ

ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر بازرگانان، خاوەنکاران و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە کە دەتوانن بە وەبەرهێنان و تێچووی کەم و لە ماوەی یەك رۆژدا  کۆمپانیا لە وڵاتی ئیمارات دابمەزرێنن.

ئەمڕۆ سێشەممە 25.2.2025، مەعروف هەرکی، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانیی هەولێر بە 964ـی راگەیاند، دوێنێ ئۆفەرێکمان لە ئیماراتەوە بەدەستگەیشتووە و ئێستا بازرگانان، خاوەنکاران و کۆمپانیاکان دەتوانن بە تێچوویەک کە لە نزیکەی یەک هەزار و 600 دۆلارەوە دەستپێدەکات، کۆمپانیا لە وڵاتی ئیمارات دابمەزرێنن.

“پێشتر دامەزراندنی کۆمپانیا لە ئیمارات نزیکەی 10 هەزار دۆلاری تێدەچوو، بەڵام ئێستا کراوەتە نزیکەی 1600 دۆلار”، مەعروف هەرکی وای وت.

لەبارەی مەرجەکان، مەعروف هەرکی وتی، لە ئیمارات مەرجەکان بەپێی پێویستی  دادەنرێن و سەرەتا بەگوێرەی سیڤی کۆمپانیاکان بڕیار دەدەن.

ژووری بازرگانیی هەولێر دەڵێت تایبەتمەندییەکانی ئەم ئۆفەرە ئەوەیە تا پێنج بازرگان دەتوانن بەشدار بن و دەکرێت “چالاکیەکانیان وەك یەك یاخود تێکەڵاو بن”.

ئابووریی ئیماڕات لە پێشەنگی وڵاتانی جیهانە و ئاستێکی بەرزی هەیە، لە ریزبەندی حەوتەمی وڵاتانی جیهانە بۆ یەدەگی نەوت، لەو وڵاتانەی ڕۆژئاوای ئاسیایە کە بە کاتێکی کەم گەشەی سەندووە و لە زۆر بواردا بووەتە پێشەنگترینی جیهان.

بازرگان و خاوەنكارانی كوردستان كێشەی وەرگرتنی ڤیزای ئ...

بازرگان و خاوەنكارانی كوردستان كێشەی وەرگرتنی ڤیزای ئیماراتیان هەیە