محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق. وێنە: ئاژانسی هەواڵی عێراق.
سودانى بۆ پارێزگارەکان
“چیتر لە خۆتانەوە پشوو رامەگەیەنن”
964+
وریا فەتاح
وادیارە پشووە زۆرەکان سەرۆک وەزیرانى عێراقى نیگەران کردووە، هەربۆیە پارێزگارەکانى ئاگادار کردووەتەوە، لەمەودوا بە هۆکارى راستەقینە و رەوا پشوو رابگەیەنن.
بەپێى بەیاننامەیەکى نووسینگەى محەمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانى عێراق، کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوى کردووەتەوە و رووى لە پارێزگارەکانە، تێیدا هاتووە، لەمەودوا هۆکاری راستەقینە و رەوا بۆ راگرتنی دەوامی فەرمی بە گشتی و لە کاتی بارودۆخی کەشوهەوا و بە تایبەتی بۆ راگرتنی دەوامی قوتابخانەکان بخەنەڕوو.
سودانی داوایکردووە بە گرنگییەوە لە تەواوکردنی پرۆگرامەکانی خوێندن و پابەندبوون بە کاتی جێگیری دەوامکردن لە ناوەندەکانی خوێندن بڕوانن، بەتایبەت لە پابەندبوون بە تەواوکردنى پڕۆگرامەکانى خوێندن.