لە سلێمانی گردبوونەوە

پزیشکانى دانەمەزراو داواى دامەزراندن دەکەن

964+

دیلان محەمەد جەزا

پزیشکانی دەرچووی دانەمەزراو لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی گردبوونەوە و دەرگای بەڕێوەبەرایەتییەکەیان داخست.

دکتۆر رەوا قوربانی، نوێنەری دەرچووانی دانەمەزراو بە 964ـى وت،”ئەمە یەکەمجار نییە گرد دەبینەوە و داوای دامەزراندن دەکەین، بەڵام ئەگەر وەڵاممان نەدرێتەوە ناچارین رێگەى دیکەى مەدەنى بگرینەبەر”.

وەک ئەوەى دەرچووە دانەمەزراوەکان باسى دەکەن، ئەوان هیلاکى و خوێندنیان بۆ ئەوەبووە ببنە پزیشک و خزمەت بکەن، بەڵام تائێستا دامەزراندنیان دەنگى نییە.

ئەوان قاڵبووەوەى پسپۆڕییەکەیانن و بە وتەى خۆیان چاوەڕێ نەبوون دانەمەزرێندرێن و ناتوانن هیچ ئیشێکى دیکەش بکەن، چونکە ئەزمون و توانایان تەنیا لەو پسپۆڕییەتییەدا خەرجکردووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بەغدا 850 دەرچووی بەشی پزیشکیی ناوچە جێناکۆکەکان دادەمە...

بەغدا 850 دەرچووی بەشی پزیشکیی ناوچە جێناکۆکەکان دادەمەزرێنێت