"به‌رهه‌مه‌كانمان بۆ هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان"
کیژانی سنە لە سلێمانی گۆرانیان وت و موزیکیان ژەند
964+
دیلان محەمەد جەزا
گروپی کیژانی سنە هاتوونه‌ته شارى سلێمانی بۆ به‌شداریكردن له فێستڤاڵێكی موزیك و گۆرانى چەند بەرهەمێکی خۆیان پێشکەشکرد.
رۆژینا، سەرپەرشتیاری گروپه‌كه‌یه بە 964 وت، ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی موزیکی کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان‌مان، لە کەشێکی سارددا پێشکەش کرد.
ئاورین فه‌خر، یه‌كێك له ئه‌ندامانى گروپه‌كه‌یه ئه‌ندازیاره و سه‌نتووریش ده‌ژه‌نێت، خۆشحاڵه به‌هاتنى گروپه‌كه‌یان بۆ سلێمانى و ده‌ڵێت “له‌هه‌ر شوێنێكی كورده‌وارى موزیك بژه‌نین بۆ ئێمه وه‌كو یه‌كه و جیاوازى نییه”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن