بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە و تالاسیمیا

مانگی رەمەزان نزیکە و هەڵمەتی خوێنبەخشین لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

964+

دەشتی عارف ـ هەولێر

مانگی رەمەزان نزیکە و کۆمەڵەی خوێنبەخشانی کوردستان بەهاوکاری بانکی خوێنی هەولێر، هەڵمەتێکی خوێنبەخشینیان راگەیاند.

عەبدولقەهار عەلی سکرتێری خوێنبەخشانی کوردستان بۆ مایکی 964 دوا و وتی، “لە هەرێمی کوردستان 11 هەزار خوێنبەخش هەن کە بەبەردەوامی خوێن دەبەخشن، ئەمڕۆش جیا لەو خوێنبەخشانە، هاوڵاتیانی دیکەش بەشداری هەڵەمەتەکە”.

باسی لەوەشکرد، هاوڵاتیان پێش ئەوەی خوێن ببەخشن، پشکنینیان بۆ دەکرێت بۆئەوەی بزانرێت کاریگەری لاوەکی دەبێت لەسەریان یان نا.

هاوکار جەلال بەرپرسی راگەیاندنی بانکی خوێنیش وتی، “لە مانگی رەمەزاندا خوێن بەخشین کەمدەبێتەوە، بۆیە ئەم هەڵمەتە بۆ پاراستنی باڵانسی بانکی خوێن دەستیپێکردووە و خوێنەکەشیان دەدرێت بە نەخۆشانی شێرپەنجە و تالاسیمیا”.

بەهۆی پێویستی زۆری بەخۆین بۆ نەخۆشانی تالاسیمیا و شێرپەنجە، بانکی خوێن دەیەوێت یەدەگی خوێنی زیاد بکات، بە تایبەت بۆ ئەو جۆرە خوێنانەی کە کەمن، بۆیە هەر لەئێستاوە و پێش مانگی رەمەزان ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی تووشی گرفت نەبن.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

بانکی خوێنی هەولێر داوای بەخشینی خوێن دەکات

بانکی خوێنی هەولێر داوای بەخشینی خوێن دەکات

لە یادی مەولوددا هەڵمەتێکی خوێنبەخشین لە هەولێر راگەی...

لە یادی مەولوددا هەڵمەتێکی خوێنبەخشین لە هەولێر راگەیەندرا