دیمەنێک لە ئاسمانەوە سەنتەری قەزای کەلار نیشان دەدات _ وێنە: 964
کار لە رێگەکە دەکرێت
ئاگادار بن بەشێک لە جووت سایدی کەلار – کفری دەبێتە یەک ساید
964+
ژووری هەواڵ
هاتوچۆی گەرمیان شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، بەشێک لە جووت سایدی کەلار – کفری بەهۆی کارکردن تێیدا داخراوە و بووەتە یەک ساید بۆ هاتن و رۆشتن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20.2.2025، موقەدەم سامان، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بە 964ـی راگەیاند، ئەو بەشەی رێگەکە کە بەهۆی کارکردن تێیدا دادەخرێن، درێژییەکەی نزیکەی 200 مەترە و لە ئەمڕۆوە بەربەست کراوە.
ئەو رێگەیەی کە داخراوە بە دیاری کراوی لە دەروازەی شاری کفری بە ئاراستەی چوون بۆ قەزای کفری دەستپێدەکات بە هۆی کارکردن لەو دەوازەییە.
“ئاگادارتان دەکەینەوە ئاراستەی هاتوچۆکردن دەکەوێتە سایدی هاتن بۆ کەلار، تکایە لەسەرخۆ و بە وریاییەوە شۆفێری بکەن تاکو بەدوور بن لە رووداوی هاتوچۆ”، هاتوچۆی گەرمیان وا دەڵێت.