دڵشاد بابانی: بەرنامەی دیكەمان دەبێت
یەکێک لە مانگرتووان گەڕایەوە ناو خانەوادەکەی و خوشکەکەی سوجدەی شوکر دەبات
964+
دیلان محەمەد
دڵشاد بابانی، یەكێك لە مامۆستا مانگرتووەكانی سلێمانی بوو، ئەمڕۆ دوای دەرچوونی لە نەخۆشخانە، گەڕایەوە ماڵەوە و لە لایەن خێزان و كەسوكارەكەی بە چاوی فرمێسكەوە پێشوازی كرا.
پەیامنێری 964 چووە ماڵەكەی بابانی و دیمەنەكانی ناو ماڵەگەی گواستەوە.
دڵشاد بابانی ئەوەی باس كرد، دوای هەفتەیەكی دیكە سەردانی پزیشك دەكەنەوە بۆ وەرگرتنی رێنمایی دیكە سەبارەت بە بارودۆخی تەندروستییان، دوای ئەوەی بەرنامە و پلانی دیكەیان بۆ ژیان و چالاكییەكانیان دەبێت.
مانگرتووانی سلێمانی، كە 13 مامۆستا و فەرمانبەر بوون، ماوەی 15 رۆژ لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە سلێمانی خێمەیان هەڵدا و مانیان گرت، داواكارییەكانیان بریتیبوو لە دابەشكردنی موچەی مانگانە لە كاتی خۆی و تەوتینی موچە و چەند داواكارییەكی دیكە، سێ رۆژ لەمەوبەریش مانەكەیان شكاند و گواسترانەوە نەخۆشخانە، كە چەند كەسێكیان باری تەندروستییان تێكچووبوو.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا